ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
پێوه‌ره جیهانییه‌كان له ته‌لارسازیدا ئاماژه‌ن بۆ په‌یڕه‌وكردنی ره‌هه‌نده دانپێدانراوه جیهانییه‌كان بۆ ره‌گه‌زه جۆراوجۆره‌كان له نێو بینایه‌كدا، له كه‌لوپه‌لی نێو بیناكه‌وه هه‌تا ده‌گات به نه‌خشه و شێوازی ژووره‌كان. ئه‌م چه‌مكه یهكبوونێتی ده‌سه‌به‌ر ده‌كات له دیزایندا، هه‌روه‌ها وه‌ك بنچینه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی فه‌زایه‌كی به‌باشی رێكخراو و وه‌زیفه‌كان. چه‌مكه‌كه دیزاین و وه‌زیفه‌كان باشتر ده‌كات.
سودەکان:
- هه‌ستكردن به رێكخستن: پابه‌ندبوون به پێوه‌ره نیوده‌وڵه‌تییه‌كان هانی هاتنه‌كایه‌ی ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له رووی بینین و چێژبه‌خش له رووی جوانكارییه‌وه ده‌دات. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری هه‌ستكردن به رێكخستن.
- ئاسانی له به‌كارهێنانی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون:ره‌هه‌نده جێگیره‌كان ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ كرداره‌كانی گواستنه‌وه، ئه‌وه‌ش دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی نیشته‌جێبوان ده‌توانن به ئاسانی و به‌بێ هیچ زهحمهتیهك كارلێك بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی له نێو شوێنی نیشتهجێبوونهكهدا بوونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش سه‌رلێشێوان كه‌م ده‌كاته‌وه.
- ژیان/ كاركردنێكی ئاسودانه: له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵه‌نگارییه‌كانی تایبه‌ت به شوێنه‌وه به شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته، پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدارده‌بن له ئه‌زموونێكی بێ به‌ربه‌ست و ئاسودانه، هه‌روه‌ها كۆی وه‌زیفه‌كانی فه‌زاكان باشتر ده‌كات.