كیمیای ته‌لارسازی: هێزه كارلێككهرهكان له شاكارێكی هاوچه‌رخدا
به‌كارهێنانی فه‌زای هاوچه‌رخ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش: سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فاهیه‌ت له 460م2
1. دابه‌شكردنی داهێنه‌رانه‌ی فه‌زا: وردوخاشكردنی نۆرمه‌كان:
لێهاتووی ته‌لارسازیمان جارێكی دیكه ژیانێكی ئاسوده پێناسه ده‌كاته‌وه له نێو ڕووبه‌رێكی كه‌می 460 م2 دا، له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕوانییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت له ڕێگه‌ی له‌خۆگرتنی ته‌واوی هۆكاره نمونه‌ییه‌كانی ئاسوده‌یی كه تایبه‌ته به شوێنێكی نیشته‌جێبوونی له ڕووبه‌ری 1000 م2. خانووه‌كه پێكهاتووه له ستراكچه‌رێكی گشتی ته‌خت، هه‌روه‌ها دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ نهۆمی كراوه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستراو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێش بردنی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن و به‌رده‌وامێتی بینین.
2. پێناسه‌كردنه‌وه‌ی كرانه‌وه: یه‌كگرتنی جوانكاری:
ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی ناوازه‌ی خانووه‌كه، به دیوارێكی داپۆشه‌ر ڕازێنراوه‌ته‌وه و به هێڵه ڕاسته‌كان جیاده‌كرێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له گه‌رما پارێزگاری لێده‌كات به‌ڵكو جوانكارییه هاوچهرخهكانیشی بۆ زیاد ده‌كات. دیزاینه‌كه به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك تێڕوانینه‌كان بۆ بیناكه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات له هه‌ر خاڵێك له ناوه‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا پارێزگاری ده‌كات له ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی ئاسان له هه‌موو لایه‌كه‌وه.
3. ئاوێته‌بوونی بایۆفیلیك (كارلێكی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشت و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری): هاوئاهه‌نگی نێوان سروشت و دیزاین:
به ڕینمایه‌كانی ئۆفیسه‌كه‌مان، هه‌ڵبژاردنی مه‌واده‌كان و ڕووه‌كه‌كان به ئاسانی له‌گه‌ڵ ڕووكارهكهدا هاوئاهه‌نگ ده‌بێت، و فۆرم و قه‌باره‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن. سه‌قفه بێ هاوتاكه له نهۆمی خواره‌وه جوانكاری و ئاسوده‌یی ده‌رده‌خات، كه به سه‌وزایی و ئاو ده‌وره دراوه.
4. هارمۆنییه‌كی فره وه‌زیفه: سمفۆنییهكی سێ ئاست:
وه‌زیفه ده‌گات به ئاسوده‌یی: هه‌ر نهۆمێك به وردی دیزاین كراوه له پێناو ئاسوده‌ییه‌كی نمونه‌ییدا، نهۆمی زه‌مینی شوێنی پشودان و ژووری میوان، چێشتخانه و مه‌له‌وانگه‌یه‌كی نوێ له‌خۆده‌گرێت. سه‌قفه بێهاوتاكهشی جوانكارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش زیاد ده‌كات و به ئاسانی له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ره سهوازییهكاندا ئاوێته ده‌بێت.
5. جوانپۆشییهكی دوو قه‌باره:
نهۆمی یه‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ نهۆمی دووه‌مدا پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، خانوویه‌كی دووقهبارهیی ده‌خاته‌ڕوو كه چه‌ند بالكۆنییهكی گه‌وره‌ی هه‌یه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر دیمه‌نه جوانه‌كانی به‌رزاییه‌كانی سلێمانیدا. ژووری نوستنه سه‌ره‌كییه فراوانه‌كان ده‌كه‌ونه نهۆمی دووه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها نهۆمی سێیه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستشۆر له خۆده‌گرێت، هه‌موو ئه‌مانه له ژێر په‌رده‌ی سه‌قفێكی خوازراودایه له پێناو ساده‌یی و جوانكاریدا.
6. به‌رده‌وامیی گشتگیر: په‌ناگه‌یه‌كی وشیار به ژینگه:
عهزلێكی یه‌كگرتوو، دژهئاوێكی پێشكه‌وتوو و پانێڵه‌كانی خۆر پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه له پێناو پاراستنی وزه به شێوه‌یه‌كی كارایانه. دیزاینه‌كه له پێشینه‌یی ده‌به‌خشێته ڕووناكییه‌كی سروشتی زۆر، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی ده‌وروبه‌رێكی وشیار به ژینگه.
هه‌واگۆڕكێی هاوشێوه‌ی-سییه‌كان: سیسته‌می هه‌واگۆڕكێ هاوشێوه‌ی سیسته‌می هه‌ناسه‌دانه، به‌جۆرێك كاره‌كه‌ی بریتییه له ده‌ركردنی هه‌وای پیس به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه و ده‌ستكردن به دابینكردنی هه‌وایه‌كی پاك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
7. یه‌كخستن و ساده‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان: ژێرخانێكی نه‌بینراو:
سه‌قفه خوازراوه‌كان ژێرخانه‌كه ده‌شارنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شدار ده‌بن له ساده‌یی فه‌زایی و سه‌رنجڕاكێشی جوانكاریدا.
پاكێجی دیزاینی گشتگیر: پاكێجه گشتگیرهكهمان نه‌خشه ته‌لارسازییه‌كان، میكانیكییه‌كان شارستانییه‌كان و كاره‌باییه‌كان له خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها به‌رفراوان ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌چاوكردنه ستراكچهرییهكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنه‌كێشانی وردی جێبه‌جێكاری كه‌لوپه‌له‌كان، ڕێكخستنه میكانییهكان و جێگیكردنی ستراتیژیانه‌ی ڕووناكییه‌كان له خۆده‌گرێت له سه‌رانسه‌ر بیناكه‌دا.