تاوه‌ری به‌كره‌جۆ

جوانپۆشی و دڵرفێنی له‌ به‌رزیدا: تاوه‌رێكی 25 نهۆمی جارێكی دیكه‌ ژیانی مۆدێرن پێناسه‌ ده‌كاته‌وه‌

 

1. هه‌ڵكشان به‌ره‌و نایاب بوون:

تاوه‌رێكی 25 نهۆمی ده‌بینیت كه‌ جارێكی دیكه‌ پێناسه‌ی ژیانێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پڕیه‌تی له‌ خۆشگوزه‌رانی. هه‌ر نهۆمێك له‌ هه‌شت شوقه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ به‌وردی دروستكراون، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونمان به‌ دیزاینێكی پێشكه‌وتووه‌وه‌. ڕێبازه‌ ته‌لارسازییه‌كه‌مان هه‌موو شێوازه‌ ته‌قلیدییه‌كانی ئه‌ندازیاری تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی سودی پرۆژه‌كه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان له‌گه‌ڵ هێڵه چه‌ماوه‌ییه‌كانی به‌رزاییه‌كانی Barajas ئاوێته‌ ده‌بێت.

2. دیمه‌نه‌ پانۆرامییه‌كان:

سه‌رسامبه‌ به‌و دیمه‌نه‌ ناوازه‌یه‌ی دیزاینه‌كه‌مان ده‌یبه‌خشێته‌ دانیشتوانه‌كه‌، تاوه‌ره‌كه‌ به‌جۆرێك هه‌ڵكه‌وتوو كه‌ جوانی سروشتی سلێمانی له‌خۆده‌گرێت، به‌جۆرێك هه‌ر شقه‌یه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ دیمه‌نێكی پانۆرامی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه‌.

ئاوێته‌بوونێكی دراسه‌كراو له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌ سروشتییه‌كاندا پێكه‌وه‌ژیانێكی گونجاو مسۆگه‌ر ده‌كات له‌نێوان ژیانی شارستانی و ده‌وروبه‌ره‌ ئارامه‌كه‌یدا.

3. ژیانێكی شاهانه‌: ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تێیدا كار و كات به‌سه‌ربردن پێكه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه:

سیمفۆنییه‌كی ته‌لارسازییانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك تاوه‌ره‌ نیشته‌جێبوونه‌كه‌مان لوتكه‌ی ناوه‌ندێكی بازرگانی دینامیكی ده‌ڕازێنێته‌وه‌. ئه‌م پێوه‌ندییه‌ پێكه‌وه‌ ئاوێته‌ بووه‌ چه‌ندین جۆری كات به‌سه‌ربردن ده‌ڕه‌خسێنێت، ساونا، بازاڕ و شوێنی گونجاو بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبیل.

پێكه‌وه‌ ئاوێته‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌كانی نیشته‌جێبوون و بازرگانی ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زمونی شێوازی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌روه‌ها په‌ناگه‌یه‌ك ده‌خولقێنێت تێیدا كار و كات به‌سه‌ربردن به‌ئاسانی پێكه‌وه‌ ئاوێته‌ ده‌بن تێیدا.

4. دیزاین له‌و دیو به‌ربه‌سته‌كانه‌وه‌:

دیزاینی تاوه‌ره‌كه‌مان به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ مه‌به‌ست پێكهاته‌كانی جیاكردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ تاوه‌ره‌كه‌ ته‌نها ستراكچه‌رێك نییه‌ به‌ڵكو شاكارێكی سه‌رنجڕاكێشه‌. دابه‌شكارییه‌ ورده‌كه‌ به‌شداره‌ له‌ دیزاینێكی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێش له‌ ڕووی بینینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون وه‌ك بوونێكی ناوازه‌یه‌.

ئه‌م ڕێبازه‌ دراسه‌كراوه‌ ته‌نها خۆی له‌ دروستكردنی باڵه‌خانه‌دا نابینێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌زمون داده‌ڕێژێت، كه‌ تێیدا هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌ پێناو ئامانجێكدایه‌ له‌ تابلۆ مه‌زنه‌كه‌ی ژیانێكی پێشكه‌وتوودا.