بوژاندنه‌وه‌ی دیزاینی ده‌ره‌وه
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جوانكاریی و وه‌زیفی له دوو تاوه‌ره دوانهییهكهدا
1. دیدی ته‌لارسازییانه: گواستنه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه بیناسازییه‌كان له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه:
گه‌شته‌كه‌مان به تێروانینێكی بوێرانه ده‌ستی پێكردووه: ئه‌وه‌ش زاڵبوونه به‌سه‌ر جاڕسكهری بینراوی ڕووكاری بینایه‌كی گه‌وره‌دا. ته‌ركیزی سه‌ره‌كی دهستێوهردانهكهمان سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه‌ی ڕووكاری ده‌ره‌وه بوو به‌شێوه‌یه‌كی ورد، به ئامانجی تێپه‌ڕاندنی وێنه چه‌قبه‌ستووه‌كان كه سه‌رنجڕاكێش نین و زۆرجار پێوه‌ندیدارن به‌م جۆره ستراكچهرانهوه.
2. سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی وردبینی: تاوه‌ره‌كان به چه‌ند ورده‌كارییه‌كی جیاكراوهوه:
به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی گواستنه‌وه‌یه‌كی نمونه‌یی، ئۆفیسه‌كه‌مان په‌یڕه‌وی ده‌كات له ورده‌كارییه‌كی زۆر ورد به مه‌به‌ستی به‌خشینی ژیانێكی نوێ به ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی تاوه‌ره‌كان. ئامانجه‌كه‌ش خستنه‌ڕووی فۆرمێكی ساده و له هه‌مان كاتدا جیاوازه كه بینه‌رانی به ئاسانی لێی تێبگه‌ن.
چوارچێوه كۆنكرێتییه‌كان كه به وردییه‌وه ئاماده‌كراون بۆ به‌دیهێنانی هاوشێوه‌یی، ڕۆڵێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان گێڕاوه له‌م گواستنه‌وه‌یه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه، هه‌روه‌ها جارێكی تر سنوره‌كانی ڕووكاره ده‌ره‌كییه‌كان دیاریدهكاتهوه.
3. جیاكردنه‌وه و هه‌بوونی پێوه‌ندی: یه‌ك بناغه، سه‌ربه‌خۆیی تاوه‌ره‌كه:
له كاتێكدا بناغه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ دیزانكردنهوهی له لایه‌ن ئۆفیسهكهمانهوه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌یان له ڕووی بینینه‌وه. له هه‌مان كاتدا، پردێك كه به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی دانراوه پێوه‌ندییه‌ك له خاڵی ناوه‌ڕاستدا دروست ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌رنجڕاكێشی له ڕووی بینینه‌وه و یه‌كگرتووی وه‌زیفی.
4. جوانكارییه‌كان و به‌ها: دووباره چوارچێوه‌دان به ڕووكار له پێناو سه‌رنجڕاكێشانێكی نوێكراوهدا:
دهستێوهردانهكهمان كاریگه‌ری دوو لایه‌نه‌ی هه‌یه، ده‌بێته هۆی باشتركردنی هه‌ردوو جوانكاری و وه‌زیفه‌كان. به دووركه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزییه‌كانی ڕووكاره ته‌قلیدیه‌كه، ئێمه هه‌ستاوین به په‌یڕه‌ویكردنی ساده‌یی، ئاوێته‌كردنی چوارچێوه ئاسۆیی و ستونییهكان بۆ هه‌ر تاوه‌رێك.
چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ژیان بۆ هه‌موو نهۆمه‌كانی بیناكه بووه‌ته هۆی دیاریكردنی شوێنی بالكۆنهكان به شێوه‌یه‌كی ورد، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له هه‌ردوو سه‌رنجڕاكێشی بینراو و ڕووناكی ستاندارد.
5. ناسنامه‌یه‌كی نوێبووه‌وه: ئاوێته‌كردنی جوانی له‌گه‌ڵ وه‌زیفه‌دا:
له بنه‌ڕه‌تدا، ده‌ستێوه‌ردانی ته‌لارسازیمان نه‌ك هه‌ر ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ پێناسهكردهوه، به‌ڵكو ژیانێكی نوێی به‌خشییه تاوه‌ره دوانهییهكه، هه‌روه‌ها به ئاسانی جوانكارییه جیاوازه‌كانی ئاوێته‌كرد له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنه وه‌زیفییه دراسهكراوهكاندا.
ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتییه له پێكهاته‌یه‌كی هاوسه‌نگ له سه‌رنجڕاكێشیی بینراو و سودی پراكتیكی، ئه‌وه‌ش جیابوونه‌وه له نۆرمه بیناسازییه ته‌قلیدییه گه‌وره‌كان ده‌رده‌خات.