دیزاینكردنی كه‌لوپه‌ل و وه‌زیفه‌كان
ئه‌م چه‌مكه دیزاینی مه‌به‌ستدار و ئاوێته‌كردنی كه‌لوپه‌له‌كان له‌خۆده‌گرێت له نێو فه‌زا ته‌لارسازییه‌كاندا له پرۆژه‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی سه‌رنجڕاكێشی جوانكاری و سودی پراكتیكی. ئه‌م چه‌مكه ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه چۆن كه‌لوپه‌ل ده‌بێته هۆی باشتركردنی ته‌واوی وه‌زیفه‌كان و ئه‌زمونی به‌كارهێنه‌ر له نێو ژینگه‌یه‌كی بونیاتنراودا.
سودەکانی:
- به‌كارهێنانی فه‌زاكه به‌شێوه‌یه‌كی كارا و كاریگه‌ر: كه‌لوپه‌لێك كه دیزانێكی باشی هه‌بێت له ته‌لارسازیدا ده‌بێته هۆی زیادكردنی كاریگه‌ری ئه‌و فه‌زایه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتن و تایبه‌تمه‌ندییه فره ره‌هه‌نده‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه به‌شدارده‌بێت له به‌كارهێنانێكی زیاتر رێكخراو و ئامانجداری شوێنه‌كه.
- یه‌كخستنی جوانكاری: دیزاینكردنی دراسه‌كراوی كه‌لوپه‌ل هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ شێوازی ته‌لارسازیدا، ئه‌وه‌ش پێوه‌ستبوونی بینراوی گشتی باشتر ده‌كات. ئه‌م ئاوێته‌كردنه‌ش ژینگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و دڵخۆشكه‌ر له رووی جوانكارییه‌وه دروست ده‌كات.
- ژینگه‌ی تایبه‌ت به به‌كارهێنه‌ر-سه‌نته‌ری: دیزاینی كه‌لوپه‌له وه‌زیفییه‌كان ئاسوده‌یی به‌كارهێنه‌ر و ژینگه‌ی كاركردن به كاری له پێشینه داده‌نێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی خۆشگوزه‌رانی له نێو شوێنه ته‌لارسازییه‌كاندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ژینگانه‌ی كه نه‌ك ته‌نها له رووی بینراوه‌وه سه‌رنجڕاكێشن به‌ڵكو ئاسوده و پاڵپشتیشن، ئه‌وه‌ش كوالیتی ته‌واو ئه‌زمونه‌كانی ژیان یان كاركردن باشتر ده‌كات.