هۆتێل گراند ویندهام
سەمفۆنیای دیزاینی بەردەوام و سازانی مرۆیی و بلیمه‌تی تەلارسازی
1. بنچینه به‌رده‌وامه‌كان:
پرنسیپه‌كانی تایبه‌ت به ڕێنماییه‌كان له ویندهامدا به‌رده‌وامێتی له پێشینه‌ی كاره‌كانیدا داناوه، به جدی هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی به‌دیبێنێت له نێوان پێداویستییه‌كانی ئێستا و ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرێت له داهاتوودا بێنه پێشه‌وه. له سیسته‌می وزه‌ی كاریگه‌ره‌وه بۆ مه‌واده‌كانی دۆستی ژینگه‌ن، تیشك ده‌خرێته سه‌ر خولقاندنی كاریگه‌رییه به‌رده‌وامه‌كان.
2. گونجاندن له پێناو مرۆڤێكی به سه‌نته‌ركراودا:
له كرۆكی دیزاینی ویندهامدا پابه‌ندبوون به سازانی مرۆییه‌وه ده‌بینرێت. قه‌باره‌كان، جوانكارییه‌كان و ده‌رككردن به لایه‌نه ژیارییه‌كان پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه له پێناو پێكهێنانی ئه‌و ژینگانه‌ی كه پێداویستییه جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كان دابین ده‌كه‌ن.
3. خۆگونجاندن له كاردا:
گونجاندن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كییه، له ڕێگه‌ی فره وه‌زیفه‌یی، پێكهاته‌یی و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. دیزاین به شێوه‌یه‌كی دینامیكی وه‌ڵامی جیهانێكی گۆڕاو ده‌داته‌وه، و به تێپه‌ڕبوونی كات وه‌ڵامی نه‌رمی و وه‌زیفه‌یی بوون ده‌داته‌وه.
4. په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵگه:
كارلێكی كۆمه‌ڵی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی شوێنه گشتییه به‌رده‌سته‌كانه‌وه گه‌شه ده‌كات، په‌ره‌پێدانی به‌تێكه‌ڵاو به‌كارهاتوو و دیزاینێكی به‌شداریكه‌رانه‌وه هه‌ستی ئینتیما و پێوه‌ست بوون په‌ره‌پێده‌دات.
5. داهێنه‌ریی ته‌لارسازیانه‌ی ویندهام:
دراسه‌یه‌كی ته‌لارسازیانه‌ی گشتگیر ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ناوچه‌ی سه‌وزایی له چوارده‌وری ویندهام، فه‌زا كراوه‌كانی كه به مه‌به‌ست دانراون و بژارده‌كانی تایبه‌ت به دیزاین كه ناوازه‌یی و بێهاوتایی ویندهام ده‌ناسێنن
6. دیزاینێكی ده‌ره‌كی دڵڕفێن:
تاوه‌ره دووانه‌یه‌كه دیزاینێكی مه‌به‌ستدار پیشان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ چوارگۆشه ناته‌واوه‌كان و چینێكی ده‌ره‌كی دوانه‌یی، ئه‌وه‌ش هاوسه‌نگی به‌دیدێنێت له نێوان دڵڕفێنی و به‌رده‌وامیدا. شێوه ناڕێكه‌كان له هه‌ردوو بیناكه و زه‌ویه‌كه‌دا دیمه‌نه دینامیكییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئه‌زموونێكی به‌رده‌وام بینراو. ئه‌م ناهاوسه‌نگییه مه‌به‌ستداره ده‌بێته هۆی هاندانی جوانكاری ستراكچه‌ره‌كان و هه‌ستكردن به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا په‌ره‌پێده‌دات.
7. دیدگا دینامیكییه‌كان:
هه‌بوونی نه‌گونجاوی تاوه‌ره‌كان ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئه‌زمونێكی دینامیكی تایبه‌ت به بینین، به‌جۆرێك دیدگا جیاواوه‌كان و به‌رزاییه گۆڕاوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات له كاتێكدا بینه‌ران به ده‌وری بیناكه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
8. ڕێبازی دیزاینێكی گشتگیر :
به كورتی، ویندهام ڕێبازێكی گشتگیر به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و به دروستی بنه‌ما به‌رده‌وامه‌كان، گونجاندن له پێناو مرۆڤێكی به سه‌نته‌ركراودا، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، ناسنامه‌ی ژیاری ئاوێته ده‌كات به شاكارێكی ته‌لارسازی كه له ڕووی بینین و وه‌زیفییه‌وه سه‌رسامكه‌ره