ئوتێلێك له ئه‌ڵمانیا: بوژاندنه‌وه‌ی داب و نه‌ریت له دیزاینی میوانداری هاوچه‌رخدا
ئوتێلێك له ئه‌ڵمانیا: بوژاندنه‌وه‌ی داب و نه‌ریت له دیزاینی میوانداری هاوچه‌رخدا
1. پارێزگاریكردن له توراث و په‌یڕه‌وكردنی پێشكه‌وتن له هه‌مان كاتدا:
له هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی ئوتێلێك كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م، دیزاینی پێشنیاركراومان ته‌ركیزی ده‌خسته سه‌ر رێزگرتن له توراثه ته‌قلیدییه‌كه‌ی له كاتێكدا به ئاسانی ئاوێته ده‌كرا به ڕه‌گه‌زه هاوچه‌رخه‌كان.
به‌وردی هه‌ستاین به زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێن و ژوورانه‌ی شێیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها هه‌ستاین به هه‌ڵبژاردن و ڕێكخستنی كه‌لوپه‌له‌كان، پالێتی ڕه‌نگه‌كان و دیزاینه‌كانی ڕووناكی كه به تایبه‌تی داڕێژراوه بۆ پۆلێنه جیاوازه‌كانی ژووهكان-له سویته نایابهكانهوه بۆ شوقه دڵڕفێنه‌كان و ژووره شاهانه‌كان. ته‌ركیزی نه‌گۆڕ و چه‌سپاومان له ده‌وری پاراستنی سۆز و خۆشهوێتی زگماكی ئوتێله‌كه بوو.
2. په‌یوه‌ندی مێژوو و مۆدێرنیته:
له‌ناو شوێنی پێشوازیدا، دیدگاكهمان وه‌ك مۆنۆمێنتێكی هێمادار به‌رجه‌سته بوو، یادكردنه‌وه‌یه‌كی تابلۆ مێژووییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناوچه‌كه‌یه-ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر یه‌كگرتنی ئاسانی چیرۆكه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ چیرۆكه‌كانی سه‌رده‌می ئێستامان.
3. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه شێداره‌كان:
سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێریكردنهكهمان له پێشینه‌یی به‌خشیوه‌ته نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه ته‌ڕ و شێدراهكان، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی باشتركردنهكانی ژێرخانی پێشكه‌وتووه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌ی دژه ئاوی ده‌ستی كه به‌وریاییه‌وه هه‌ڵبژێردراوه له‌گه‌ڵ كاشی ته‌خته‌ی پۆرسهلینهوه، ئه‌وه‌ش دڵنیایی ده‌دات له مانه‌وه و له هه‌مان كاتدا پارێزگاری ده‌كات له كارامه‌یی جوانكاری.
4. هاوئاهه‌نگیكردن له نێوان ترادشن و داهێناندا:
وه‌ك رێزلێنانێك بۆ سه‌رنجڕاكێشی هه‌میشه‌یی بیناكه، پارێزگاریمان كرد له لایه‌نه ته‌قلیدییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاوێته‌كردنی ڕه‌گه‌زه مۆدێرنه ته‌واوكارییه‌كان به لایه‌نه ته‌قلیدییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان، به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی كه‌لوپه‌له‌كاندا. بۆ نمونه ئه‌و به‌شانه‌ی تایبه‌تن به گۆڕینی جلوبه‌رگ پارێزگاریان كردووه له جه‌وهه‌ره ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیان و له كاتێدا به‌شێوه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ مه‌وادی كه‌ره‌سته‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری ژووره‌كاندا رێكده‌خرێت.
5. داهێنه‌ری له پێناو كڕیارێكی به سهنتهركراودا:
فه‌لسه‌فه‌ی دیزاینهكهمان هه‌ردوو ئاسوده‌یی و سه‌رنجڕاكێشی بینینهكی پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێبازێكی دوو-تۆنی له خۆده‌گرێت له ڕێگه‌ی كه‌لوپه‌ل، ڕووناكی و به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به ڕه‌نگه‌كانه‌وه. یه‌كێك له پالێتهكان به‌رجه‌سته‌ی مۆدێرنیتی ده‌كات له ڕێگه‌ی ساده‌یی و كهمگهراییهوه، له كاتێكدا پالێتێ دیكه له ڕێگه‌ی ڕه‌نگه كۆن و سهرنجڕاكێشهكانهوه نۆستالژیا ده‌نرخێنێت، سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری نێو سۆشیال میدیا ڕاده‌كێشێت و ئه‌و میوانانه به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت ده‌شێت بێنه ئه‌و شوێنه، به‌رده‌وامی ده‌داته سه‌رنجڕاكێشی هه‌میشه‌یی هۆتێله‌كه وه‌ك شوێنێكی سه‌رنجڕاكێش.