چەمکە تەلارسازییەکان بۆ ژیانێکی ئیلهامبەخش
پرۆفایلی نوسینگه‌كه: تێڕوانینێكی گشتی سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی دیزاین
نووسینگه‌ی مه‌ریوان وه‌ك پێشه‌نگی داهێنه‌ری ته‌لارسازی و مه‌وادی بیناسازی پێشكه‌وتوو ده‌ركه‌وتووه، به‌شێوه‌یه‌ك نمونه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو كه تێیدا دیزاین و ئامانج پێكه‌وه ئاوێته ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌ندازیارییه‌كی ته‌لارسازی پێكده‌هێنێت بۆ هانده‌رێك له پێناو شێوازه راقییه‌كانی ژیاندا. ئه‌م دراسه ورده به ناونیشانی “چه‌مكه ته‌لارسازییه‌كان بۆ ژیانێكی سروشبه‌خشانه” گه‌شتێكی گواستنه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه پوخته ده‌كات له رێگه‌ی ره‌هه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه، وه‌ك “وشیاری سه‌باره‌ت به فه‌زا” و “دیزاینی ره‌نگه‌كان،” ئه‌وه‌ش جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به گه‌یاندنی ئه‌زموونه‌كانی ژیانی باڵاوه.
ده‌یان ساڵ له خۆته‌رخانكردن: بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌یه نوسینگه‌ی مه‌ریوان خۆته‌رخانكردنێكی بێ‌وچان پیشانده‌دات، نه‌ك ته‌نها له ناساندنی نایابی له دیزایندا، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنی مه‌واده تایبه‌ته‌كانیشدا. ئه‌م پابه‌ندیه‌ش رێگه‌ی خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به وردی له هه‌ردوو بازاڕه نێوخۆیی و جیهانییه‌كه‌دا هاتوچۆ بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا شاره‌زاییه‌ك پیشانده‌دات كه سنوره جوگرافییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.
بنه‌مای فه‌لسه‌فی: له باكگراوندێكی ئه‌ندازیاریی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه، فه‌لسه‌فه‌ی دیزاینی نوسینگه‌ی مه‌ریوان هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی رێبازێكی زانستییه‌وه سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی ژیانی هاوچه‌رخ بكاته‌وه. ئه‌م میتۆدۆلۆژییه بنه‌ما تیۆرییه‌كان ئاوێته ده‌كات كه له پێنج ئامانجی گشتگیردا ده‌رده‌كه‌وێت: دیدگای جوانكاری باڵا، ئاسوده‌یی و هه‌ماهه‌نگی وه‌زیفی، به‌رده‌وامیی ژینگه‌یی، پێوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به كوالیتی كه سازشیان له‌سه‌ر ناكرێت، په‌ناگه‌یه‌كی نایاب، تایبه‌تمه‌ندی و كۆمه‌ڵگه.
چوارچێوەی چەمکی: ئه‌م ئامانجانه ده‌بنه 16 چه‌مك كه به‌وردییه‌وه داڕێژراون، هه‌ر یه‌ك له‌و چه‌مكانه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له داڕشتنی دیمه‌نه ته‌لارسازییه‌كه‌دا. له “وشیارییه‌وه سه‌باره‌ت به فه‌زا” بۆ “دیزاینی ره‌نگه‌كان،” ئه‌م چه‌مكانه بناغه‌یه‌ك داده‌ڕێژن سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی دیزاینی نوسینگه‌ی مه‌ریوان، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌یه‌كی گشتگیرانه بۆ داهێنانی ته‌لارسازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
جێبه‌جێكردن وبه‌كارهێنانی پراكتیكی: هه‌ر ره‌هه‌ندێكی چه‌مكی زیاتر دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ ره‌هه‌ندی لاوه‌كی یان سوده‌كانی، بنه‌ما تیۆرییه‌كان ده‌خرێنه بواری كرداریی و جیهانی راسته‌قینه‌وه. وێنه خراوه‌ڕووه‌كان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی كاریگه‌رانه ئه‌م چه‌مكانه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی پرۆژه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌م ره‌هه‌نده لاوه‌كییانه وه‌ك پردێكن، بنه‌ما تیۆرییه‌كان ده‌به‌ستنه‌وه به سوده به‌رجه‌سته‌كراوه‌كانه‌وه و ئه‌زمونی ژیانیی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات.
تۆمارێكی مێژوویی نمونه‌یی: سه‌رپه‌رشتیكردنی تیمێك كه پێكهاتووه له نزیكه‌ی 20 ئه‌ندازیار و ته‌لارساز، نوسینگه‌ی مه‌ریوان هه‌ستاوه به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌وڵه‌كانی 200 كادیری مه‌یدانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ. پابه‌ندبوونی ئه‌و كارمه‌ندانه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌لارسازییه جۆراجۆره‌كاندا بۆ زیاتر له 25.000 كه‌س له سه‌رانسه‌ری 100 پرۆژه‌دا. هاوكاریكردن و هه‌مانگی له‌گه‌ڵ 22 هاوبه‌شی پرۆفیشناڵی نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه جیهانییه‌كانی نوسینگه‌كه.
بانگهێشتی پێكهێنانی فه‌زاكان له نێو پرۆژه‌كاندا: وه‌رنه تیمه‌كه‌مانه‌وه له پێكهێنان و داڕشتنی داهاتوویه‌ك كه تێیدا جوانی و دره‌وشاوه‌یی ته‌لارسازیی نوسینگه‌ی مه‌ریوان ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی ژیانێكی سروشبه‌خش. به مێژوویه‌كی خۆته‌رخانكردنی ده‌وڵه‌مه‌ند، فه‌لسه‌فه دیزاینه داهێنه‌رانه‌كه‌مان پێوه‌ره نوێیه‌كان داده‌ڕێژێت. له كاتێكدا لایه‌نی تیۆریی ده‌به‌ستینه‌وه به واقعه‌وه، شایه‌تی كاریگه‌ری گواستنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانمان بن له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه. باپێكه‌وه به‌رده‌وام بین له سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی نایابی ته‌لارسازیانه و خولقاندنی فه‌زاكان له نێو پرۆژه‌كاندا كه سروشبه‌خشن و ژیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن. نووسینگه‌ی مه‌ریوان بانگنهێشتی ئێوه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له داهاتوویه‌ك كه ژیان تێیدا شێوه‌یه‌كه له هونه‌ر.
- وشیاری سه‌باره‌ت فه‌زا
- کوالیتی فه‌زا و کات
- بەردەوامیی
- دیزاینی باخچه‌كان و دیمەنی سروشتی
- هاوبەشێتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی
- ستانداردە نێودەوڵەتییەکان
- كه‌مكردنه‌وه و سادەیی
- ئاوێته‌كردنی تەکنەلۆژیا: خانووه زیرەکەکان
- ده‌ركپێكردنه‌كانی تایبه‌ت به لایه‌نی ژیاری و شوێنی پڕۆژە
- دیزاینكردنی كه‌لوپه‌ل و وه‌زیفه‌كان
- هەڵبژاردنی داهێنەرانەی مه‌واد
- دیزاینی مرۆڤ سه‌نته‌ری
- شەفافیەت و کرانه‌وه
- دیزاینی ڕووناکی
- دیزاینی ڕەنگەکان
- دیزاینی دەنگ