




















كۆمه‌ڵگه‌ی كارۆس: وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی، نوسینگه و چێشتخانه
دڵڕفێنی فه‌زای شارستانی: ڕێبازێكی مۆدێرن له پێناو دیزاین و وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌كی
1. زیادكردنی كارایی بۆ به‌رزترین ئاستی: له ئامێزگرتنێكی ئاسۆیی به درێژایی شه‌قامه‌كه:
له هه‌وڵه‌كانماندا بۆ باشتركردنی وه‌زیفه‌كانی پرۆژه‌كه، هه‌ستاوین به به فراوانكردنی ڕووكاره‌كه به درێژایی شه‌قامه‌كه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی خولقاندنی ڕووبه‌رێكی فراوان كه ته‌رخانكراوه‌بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان به سوته‌مه‌نی. دیزاینی پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌بێ گرفت هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ری پراكتیكی كاره‌كه ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر جوانكارییه‌كان.
2. دینامیكی ته‌لارسازییانه: بلۆكه كۆنكرێتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌نێكی رازاوه‌ی جوان:
به مه‌به‌ستی پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ڕووكاری ده‌ره‌وه هه‌ستاوین به ناساندنی بلۆكی كۆنكرێتی راست كه گۆشه‌ی رێكی به وردی دروستكراویان هه‌یه. ئه‌م ڕه‌گه‌زه ته‌لارسازیانه نه‌ك ته‌نها له خزمه‌ت ئامانجێكی وه‌زیفیدا نین، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ڕه‌گه‌زێكی بینراوی دینامیكی زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی خولقاندنی كارلێكێكی سه‌رنجڕاكێش نێوانیان كه چاودێران به هه‌ستێكی پێوه‌ستبوون یان جیابوونه‌وه سه‌رسام ده‌كات
3. نیشانه سه‌ره‌كییه ستراتیژییه‌كان: ناوچه‌یه‌ك له گۆشه‌یه‌كدا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ نایابی له چێشتلێنان و دامه‌زراوه‌یی بووندا :
له گۆشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیدا هه‌ستاوین به پیشاندانی دووانه‌یه‌كی پێكه‌وه‌گونجاو-چێشتخانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و باڵه‌خانه‌یه‌كی هاوسێی تایبه‌ت به ئۆفیس. ئه‌م جێگیركردنه ستراتیژییه هه‌ر یه‌كه له ڕووكاری بینراوی پرۆژه‌كه و لایه‌نه پراكتیكییه‌كه‌ی باشتر ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی فه‌زاكه بۆ ناوچه‌یه‌كی شارستانی زیندوو.
4. شه‌فافیه‌تێكی داهێنه‌رانه: شۆڕشی شوشه‌ی لامبرت مارك:
دیمه‌نی نهۆمی یه‌كه‌می ئۆفیسه‌كان، كه‌وتونه‌ته به‌رانبه‌ر سێبه‌ری وێستگه‌ی سوته‌مه‌نییه‌كه، شوشه‌ی ناڕوونی ئه‌ڵمانی پێشكه‌وتوو له ماركه‌ی لامبێرت ماركەی به‌ناوبانگ له‌خۆده‌گرێت. ئه‌م پانێڵه شوشه‌ییه مۆدێرنانه به ته‌نها نابنه هۆی باشتركردنی جوانكاری، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا پشتیوانی له كاریگه‌ری و كارایی وزه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاوێته‌یه‌كی هاوسه‌نگ له ستایل و وه‌زیفه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
ئه‌م یه‌كخستنی بنه‌مایانه‌ی ته‌لارسازی به ته‌نها نابێته هۆی باشتركردنی دیزاینی ده‌ره‌كی به‌ڵكو ستانداردێكی نوێ بۆ فه‌زا شارستانییه‌كان داده‌نێت،كه له‌و فه‌زایه‌دا شێوه و وه‌زیفه به‌ئاسانی یه‌كده‌گرن به مه‌به‌ستی خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی داهێنه‌رانه و سه‌رنجڕاكێش له ڕووی بینینه‌وه.