شێوه‌گۆڕكێ له رامادا
پێناسه‌كردنه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی و میوانداری له ڕێگه‌ی دره‌وشاوه‌یی ته‌لارسازییه‌وه
هه‌روه‌ك چۆن كرمۆكهیهكی بچوك ده‌بێته په‌پوله‌یه‌كی باڵنه‌خشین، به‌هه‌مان شێوه ببینه چۆن هونه‌ری ته‌لارسازیمان هه‌ناسه‌ی ژیانی به‌خشیوه به‌نێو كرۆكی هۆتێل رامادادا له سلێمانیدا. چیرۆكێكی شێوه گۆڕكێمان داڕشتووه له ڕێگه‌ی ڕاڕه‌و و فهزاكانهوه، هه‌ر گۆشه‌یه‌ك له گۆشه‌كان وه‌ك له‌وحه‌یه‌كی ژیانه‌وه و باشتركردن ده‌رده‌كه‌وێت.
شوێن و مه‌ودای كاركردنمان ده‌كه‌وێته شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌وڵه تهلارسازییهكهمان كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه ڕووبه‌رێكی به‌رفراوان به ڕووبه‌ری 3.500 م2 ده‌گرێته‌وه و به‌سه‌ر سێ نهۆمدا دابه‌ش ده‌بێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌وامانه له ساڵی 2023 ه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌وه‌ش قۆناغێكی به‌رچاویان له پێشكه‌وتنی هوتێل رامادادا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
دیزاینی گواستنه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه
1. ده‌ستپێكی گه‌شتی گواستنه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه:
نوسینگهكهمان په‌یڕه‌وی ده‌كات له نمونه ته‌لارسازییه هاوچه‌رخه‌كان، هه‌ولده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هۆتێل رامادا به‌گوێری پێوه‌ره‌كانی هۆتێله نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێت به ئاستی هۆتێله پێنج ئه‌ستێره جیهانییه‌كان. ئامانجی سه‌ره‌كیمان بریتییه له له‌پێشینه‌دانانی ئه‌زمونی به‌كارهێنه‌ری بێهاوتا.
2. سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی: دوو نهۆمی یه‌كه‌م:
هه‌وڵه ته‌رخانكراوه‌كان به وردی ئاڕاسته‌ی داڕشتنی سویتهكانی ژووری هۆتێله نایابه‌كه كران كه له‌م دوو نهۆمهدان. به گرنگیپێدانێكی زۆره‌وه به ورده‌كارییه‌كان هه‌ستاوین به ڕێكخستنی ژووره‌كانی نووستن، گه‌رماوه‌كان و هۆڵه‌كانی كۆبوونه‌وه كه به ئاسانی تێكه‌ڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ ئاسوده‌یی و پێشكه‌وتندا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی داڕشتنی ستاندارده نوێیه‌كان له دیزاینكردنی خۆشگوزه‌رانیدا.
3. سه‌رله‌نوێ وێناكردنه‌وه‌ی فه‌زا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: نهۆمی سێهه‌م:
گواستنه‌وه‌یه‌ك له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی قوڵ له نهۆمی سێهه‌مدا هاتووه‌ته ئاراوه، له فهزایهكهوه تایبه‌ت بوو به بازاڕ گۆڕدرا بۆ هۆڵێكی كۆبوونه‌وه‌ی فراوان. ئه‌م فه‌زایه ته‌واوكراوه له ڕێگه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی بۆفێی كراوه كه دیزاین و پێوه‌ره ورده‌كانی سیسته‌می تێدا پێڕه‌و كراوه، ئه‌م فه‌زایه بۆ خۆی ئامانجه‌كه‌ی ده‌ناسێنێت، و بانگهێشتی به‌شدارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتییه‌كان له نێو شوێنه‌كانی هۆتێله‌كه‌دا ده‌كات.
وردێتی ته‌لارسازیانه
1. نایابی دیزاین و كاریگه‌ری بازاڕ:
له ڕێگه‌ی پابه‌ندبوونمان به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كڕیارهكانمانهوه، نوسینگهكهمان به وردی هه‌ستاوه به داڕشتنی دیزاینی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه، له هه‌مان كاتدا هێمایه‌كی بڵندی له دره‌وشاوه‌ی ته‌لارسازیدا دانا. ئه‌م سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه گشتگیره پێگه‌ی هۆتێله‌كه‌ی له بازاڕدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها بووه هۆی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به میوانداری و گه‌یاندنی ئه‌زمونی بێهاوتای میوانه‌كان.
2. وه‌زیفه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی دیزاین: دیزاینی ناوه‌وه:
گرنگیپێدانێكی ورد ته‌رخانكراوه بۆ باشتر به‌كارهێنانی وهیفهی فه‌زا له ڕێگه‌ی ستراتیژی دیزاین ناوخۆیمانهوه. راره‌وه دیزاین كراوه‌كان به ئاسانی چاره‌سه‌ری نیگه‌رانییه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌زمونێكی نه‌رمونیان ده‌كات بۆ ئه‌و سهردانیكهرانهی به‌رده‌وام سه‌ردانی هۆڵه‌كه ده‌كه‌ن.
3. ورده‌كارییه دراسهكراوهكان: ئاسوده‌یی و سهرانجڕاكێشی میوان:
بژارده دراسهكراوهكان له خۆشی و جوانییه‌كانی سویتهكانی ژووره‌كاندا ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خێزانه‌كان، و دابینكردنی شوێنێكی نیشته‌جێبوونی خۆش و ئارام بۆ سێ كه‌س كه نیشته‌جێ بن تێیدا. دیزاینی ڕووناكی و پێكهاته‌ی فه‌رشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه كه بگونجێن له‌گه‌ڵ جوانكاریی هوتێله‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی قوڵی ویسته‌كانی بازاڕ و هه‌ڵبژاردنی مهوادهكانه.
4. باشتركردنی ژینگه‌ی شوێنه‌كه: هێزی دیزاین:
هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی مۆبیلیاتی توركیدا بووه‌ته هۆی جێگیركردنی ڕه‌گه‌زه ناوازه‌كان له نێو ڕێبازی دیزاینهكهماندا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی خولقاندنی كه‌شێكی هاوشێوه‌ی ماڵه‌وه و له هه‌مان كاتدا پێشكه‌وتوو. ئاوێنه گه‌وره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژیانه له نێو رارهوهكاندا دانراون و هه‌ڵبژاردنی وردی مهوادهكانیش بووه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چه‌مكی فراوانی و كوالیتی.