كه‌مكردنه‌وه و سادەیی
كه‌مكردنه‌وه و سادەیی له ته‌لارسازیدا په‌یڕه‌وی ده‌كات له فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیزاین جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هێڵه خاوێنه‌كان، فه‌زا رێكوپێكه‌كان له نێو پرۆژه‌كاندا، هه‌روه‌ها تیشكخستنه سه‌ر ره‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تیی و سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌م چه‌مكه هه‌وڵده‌دات بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ی دیمه‌نی بینراوی ستراكچه‌رێك، له هه‌مان كاتدا هه‌ستكردن به روونی و دڵڕفێنی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ده‌بات.
سودەکان:
- جوانكاری بێهاوتا: په‌یڕه‌وركردنی كه‌مكردنه‌وه ده‌بێته هۆی دیزاینێكی جوانی دڵخۆشكه‌ر و نایاب، كه تێیدا هه‌موو ره‌گه‌زێك خزمه‌ت به ئامانجێك ده‌كات. هێڵه خاوێنه‌كان و فه‌زا رێكوپێكه‌كان ژینگه‌یه‌كی گونجاوی بینراو ده‌كه‌ن.
- باشتركردنی وه‌زیفه‌كان: ساده‌یی له دیزایندا ده‌بێته هۆی زیادبوونی وه‌زیفه‌كان. رێبازێكی رێكخراو ره‌گه‌زه ناپێویسته‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاسانكاری بۆ دانیشتوان ده‌كات بۆ هاتوچۆكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و شوێنه‌ی تیایدان.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و سه‌رقاڵكردنه‌كان: ژینگه كه‌مكراوه‌كان به‌شدارن له هه‌ستكردن به ئارامی له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاوی تایبه‌ت به بینینه‌وه. ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه له پاڵنه‌ره ناپێویسته‌كاندا ده‌توانێت ببێته هۆی باشتكردنی خۆشگوزه‌رانی، كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و خولقاندنی كه‌شێكی ته‌ركیزخراوه‌سه‌ر و ئارام.