به‌رزاییه‌ مۆدێرنه‌كان

دڵڕفێنی هاوپه‌رخ، دیزاینی‌ داهێنه‌رانه‌، ژیانێكی به‌رده‌وام

 

1. خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ به‌رزاییه‌كانی سلێمانیدا:

نوسینگه‌ی مه‌ریوان بۆ ڕاوێژكارییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان خزمه‌تگوزارییه‌ گشتگیره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات له‌ ناوچه‌ نایابه‌كه‌ی سلێمانیدا، ئه‌ویش به‌رزاییه‌كانی سلێمانییه‌. فه‌لسه‌فه‌ی دیزاینه‌كه‌مان كارده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ باشترین شێوه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانێكی ستراتیژیانه‌ی لێژی زه‌وییه‌كه‌وه‌‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌راجه‌كان و نهۆمه‌ زه‌مینییه‌كان به ‌وریاییه‌وه‌ دانراون، به‌ هه‌مان شێوه‌ شوێنه‌ نیشته‌جێبوونه‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئاستی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌.

2. ستایلی ته‌لارسازییانه‌ی هاوچه‌رخ:

دیزاینه‌ ته‌لارسازییه‌كه‌مان بارودۆخه‌ هاوچه‌رخه‌كان له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌مان جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌ هێڵه‌ خاوێنه‌كان، شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كان، فه‌زا كراوه‌ و گونجاوه‌كان كه‌ به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ردا پێوه‌ست ده‌بێت. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕێبازه‌كه‌مان بریتییه‌ له‌ ئاوێته‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیا، به‌كارهێنانی مه‌واده‌ پیشه‌سازییه‌كان، جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر به‌رده‌وامێتی‌.

3. ڕووكاری دینامیكی مۆدێرن:

دوور له‌ بابه‌ته‌ نه‌ریتییه‌كان، بیناكه‌مان به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ ڕووكارێكی مۆدێرنی دینامیكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌ جیاواز و ساكاره‌كان، ئه‌وه‌ش هێمایه‌ بۆ دیزاینێكی داهێنه‌رانه‌ی دره‌وشاوه‌.

4. دیزاینێكی پێشكه‌وتوو و ده‌وردراو به‌ باخچه‌كان:

دیزاینه‌ پێشكه‌وتووه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ئاوێته‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ باخچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا، هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌مان له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا به‌ ‌باخچه‌ سه‌وز و گه‌شاوه‌كان جیاده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ڕووبه‌ری سه‌وزایی بیناكه‌ به‌ ته‌واوی ده‌گرێته‌وه‌.

5. فه‌زا ناوه‌كییه‌ فراوانه‌كان:

دیزاینه‌كه‌مان شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ دانیشتن‌ له‌ نێو شوێنه‌ داخراوه‌كاندا فراوان ده‌كات، بۆیه‌ به‌ ژووره‌ گه‌وره‌ و فراوانه‌كانیه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ ژیانێكی پڕ له‌ ڕه‌فاهیه‌ت دابین ده‌كات.

6. مۆدێرنیته‌یه‌كی پێشكه‌وتوو:

به‌هۆی پێشه‌نگایه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ستایله‌ هاوچه‌رخه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، نووسینگه‌كه‌مان ژێانێكی نوێ ده‌به‌خشێته‌ ناوچه‌كه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌مكه‌ ته‌لارسازییه‌ نوێیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.

7. ژێرخانی زیره‌كیه‌كی دڵڕفێن:

دیزاینه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سیستمێكی زیره‌كی پێشكه‌وتووی خانووه‌كاندا ئاوێته‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی له‌ دووره‌وه‌ كۆنتڕۆڵكردنی ڕووناكی، ده‌نگ و وه‌زیفه‌كان به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی ئاسوده‌یی و كارایی.

8. هه‌ڵبژاردنی كه‌ره‌سته‌ی نایاب: نایابییه‌كی لێهاتوانه‌:

ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ كۆمپانیا ئیتاڵی و ئه‌ڵمانییه‌ نایابه‌كانه‌وه به‌ وریایی و وردییه‌‌وه‌ به‌ده‌ستهاتوون،‌ ده‌سته‌به‌ری كوالیتییه‌كی به‌رز و به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه‌ ئاسوده‌یی دابینده‌كات ‌له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕێبازێكی وشیار و دۆستی ژینگه‌وه‌‌.

9. به‌هێزكردنی داهاتوو: پێشه‌نگایه‌تی له‌ چاره‌سه‌كردنی وزه‌ی به‌رده‌وامدا:

به‌ دوو ده‌یه‌ شاره‌زایی‌ و هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان، بووه‌ته‌ هۆی مسۆگه‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی وزه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی چاككردنه‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌ ژینگه‌ییه‌كان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیزاینه‌كانمان ڕووناكی سروشتی و گه‌رمی سروشتی له‌خۆده‌گرن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی وزه‌ و پاڵپشتیكردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌وامی.