شاره‌زایی هونه‌ریی پانۆرامی كۆشكی دیوان

ده‌ستنیشانكردن و ڕێكخستنی فه‌زا نایابه‌كان بۆ ئه‌زمونه‌ ناوازه‌كانی به‌كارهێنه‌ر

 

1. دیزاینی تایبه‌ت به‌ شوێن و خزمه‌تگوزارییه‌ ئاسوده‌ به‌خشه‌كان:

له‌ دیزاینكردن و بونیاتنانی كۆشكی دیوان به‌ گوێره‌ی خواست و هه‌ڵكه‌وتوو له‌ نێو به‌رزایه‌كانی سلێمانیدا، ته‌ركیزه‌ ته‌لارسازییه‌كه‌ له‌سه‌ر دابینكردنی فه‌زایه‌كی ئاسوده‌ بوو بۆ زیاتر له‌ 50 میوان. ژووری نانخوارد، گه‌راج، سینه‌ما، شوێنی حه‌وانه‌وه‌، مه‌له‌وانگه‌ی رازێنراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ئاوێته‌كراون‌ له‌ ستراكچه‌رێكی دوو قه‌باره‌یدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ باخچه‌ به‌رفراوانه‌كان ته‌واوكراون كه‌ ده‌چنه‌ نێو كرۆكی بیناكه‌وه‌. چه‌مكه‌ ته‌لارسازییه‌ هاوچه‌رخه‌كانی فراوانی و ئاسوده‌یی دیزاینه‌كه‌ په‌ره‌ پیده‌دات، ناوچه‌ سه‌وزاییه‌كان زیاد ده‌كرێت بۆ به‌رزترین ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ ڕێگه‌ی باخچه‌ سروشتییه‌كان و به‌كارهێنانێكی به‌رفراوانی داره‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌.

2. كارایی وزه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌كان:

هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی وزه‌ ڕۆحیه‌تی بیناكه‌ دیاری ده‌كات. سیستمی عه‌زلی گه‌رمی و پانێڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ سیستمی خۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاره‌با و ئاوی گه‌رم وه‌ك پێكهێنه‌ره‌ ته‌واكارییه‌كان كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌مترین پشت پێبه‌ستن هه‌بێت به‌ سه‌رچاوه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی وزه‌. ئه‌م ڕێبازه‌ به‌رده‌وامه‌ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما ته‌لارسازییه‌ هاوچه‌رخه‌كاندا كه‌ سه‌رنج ده‌خه‌نه‌ سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كانی دۆستی ژینگه‌ و خۆبژێوی.

3. باشتركردنی ڕووناكی سروشتی و جوانكارییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان:

دیزاینه‌كه‌ له‌ پێشینه‌یی ده‌داته‌ ڕووناكی سروشتی له‌ ڕێگه‌ی سه‌قفه‌ ئاسمانییه‌ شه‌فافه‌كان و ده‌ستگه‌یشتنێكی به‌رفراوان به‌ تیشكی خۆر، ئه‌وه‌ش زیاد ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ندین چینی په‌رده‌ی دیواری جوڵاو. جوانكاری ده‌ره‌كی ڕه‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك پرته‌قاڵی و خۆڵه‌مێشی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌زمونێكی بینراوی دینامیكی ده‌خاته‌ڕوو له‌ كاتێكدا په‌رده‌ به‌ یه‌كدا چووه‌كان دیزاینه‌ هه‌میشه‌ گۆڕاوه‌كان دروست ده‌كه‌ن. ئاوێته‌كردنی باخچه‌ به‌رزاییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی باشتر كردنی ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی سنوره‌انی له‌ كاتێكدا ڕه‌گه‌زه‌ سروشتییه‌كان له‌ خۆی ده‌گرێت.

4. دیمه‌ پانۆرامییه‌كان و ئه‌و مه‌وادانه‌ی كوالیتیان هه‌یه‌:

دیزاینی ناوه‌كی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر دیمه‌نه‌ پانۆرامییه‌كان، ئه‌و دیمه‌نانه‌ نمایشی ده‌ریاچه‌ هاوسێكان و ناوچه‌ سه‌وزاییه‌ گه‌شاوه‌كانی شاخه‌كان ده‌كه‌ن. مه‌واده‌ ئه‌ڵمانی و ئیتاڵییه‌ ئه‌سلییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن بۆ عه‌زل، دژه‌ئاو و سه‌وزكردن هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كوالیتی و كاریگه‌ری وزه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. كاشیه‌ ئیتالیه‌ كوالیتی به‌رزه‌كان هه‌ستكردن به‌ كرانه‌وه‌ و فراوانی باشتر ده‌كه‌ن له‌ شوێنی نانخواردن دانیشتندا، ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته‌ی ته‌ركیزخستنه‌ سه‌ر ته‌لارسازی هاوچه‌رخ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌ هه‌ستیاره‌كان له‌ نێو فه‌زاكاندا.

5. پێنتهاوس و فه‌زا كه‌سییه‌كان:

پێنتهاوسێك له‌ سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ باخچه‌ سه‌وز و گه‌شاوه‌كان ده‌وره‌ دراوه‌ ئه‌زمونی ژیانێكی ئارام پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ پێوه‌سته‌ به‌ سروشته‌وه‌. ژووی نوستنه‌ ماسته‌ره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان، له‌ قه‌باره‌دا هه‌مه‌چشنه‌ و جیاوان، خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان دابین ده‌كه‌ن له‌نێوشیاندا ڕووبه‌ڕی ناوچه‌ی خۆگۆڕین، حه‌مامه‌كان، ئه‌و فه‌زایانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ كاری تایبه‌تی وه‌ك نوسینگه‌كان، هه‌ستكردن به‌ تاكایه‌تی په‌ره‌پێده‌دات له‌ نێو ژینگه‌یه‌كی ئارام و شادی هێنه‌ردا.

6. جوڵه‌ی كاریگه‌ر و ئوتێلێكی هاوشێوه‌ی ئاسوده:‌

هه‌بوونی مه‌سعه‌ده‌كان ئاسانكاری بۆ جوڵه‌ و هاتن و چوون ده‌كات له‌ نێو كۆشكه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی له‌ سه‌رانسه‌ری نهۆمه‌ جیاوازه‌كاندا ده‌پارێزێت. دیزاینه‌ ته‌لارسازییه‌كه‌ ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به‌ ئاسوده‌یی به‌كارهێنه‌ر، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ری به‌ ئاسانی گه‌یشتن ده‌كات بۆ سه‌رجه‌م ژووره‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات به‌ ته‌واوی بیناكه‌دا تێپه‌ڕیت. لوتكه‌ی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی ئه‌زمونێكی ناوازه‌ی به‌كارهێنه‌ر كه‌ هاوشێوه‌ی هۆكاره‌كانی خۆشگوزه‌رانییه‌ كه‌ ئوتێله‌ پێنج ئه‌ستێره‌كان ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆشكی دیوان‌.

7. یه‌كگرتنی ته‌كنه‌لۆژی له‌ پێناو بێهاوتایدا:

ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كان زیاتر كۆشكی دیوان جیاده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایلێده‌كات ببێته‌ فه‌زایه‌كی ناوازه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خۆشگوزه‌رانی، به‌رده‌وامێتی و مۆدێرنیته‌ ئاوێته‌ ده‌كات. ئاوێته‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كان هاوته‌ریبی ره‌وته‌ ته‌لارسازییه‌ هاوچه‌رخه‌كانه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی باشتركردنی ئه‌زمونه‌كانی به‌كارهێنه‌ر و كۆی بێهاوتایی كۆشكی دیوان.