شەفافیەت و کرانه‌وه
له دیزاینی ته‌لارسازیدا شه‌فافیه‌ت و كرانه‌وه به مه‌به‌ست ئاوێتهكراون له رێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك دیواری شوشه‌یی، نه‌خشه‌سازیی كراوه و پێوه‌ندییه بینراوه‌كانه‌وه. ئه‌م رێبازه مه‌به‌ستداره ئامانجی داڕشتنی ئه‌و فه‌زایانه له نێو پرۆژه‌كاندا كه نه‌ك ته‌نها له پێشنهیی ده‌داته كرانه‌وه، بینین و پێوه‌ندیكردن به‌ڵكو هه‌روه‌ها له پێشینه‌یش ده‌داته ئاسوده‌یی تێچووی كاریگه‌ر و خۆشگوزه‌رانیی گشتیی دانیشتوان.
سودەکانی:
- رووناكی سروشتی و خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌یی: دیزاینی شهفافییانه رێگه‌ده‌دات به رووناكیی سروشتی زۆر، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی كرانه‌وه، به‌شداریكردن له خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی ناوماڵه‌وه‌ی ته‌ندروستر و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی ئاسوده‌یی گشتی دانیشتوانه‌كه.
- ده‌رككردن و لێشاوی تایبه‌ت به شوێن: دیزاینه شه‌فاف و كراوه‌كان ده‌رككردنی تایبه‌ت به شوێن باشتر ده‌كه‌ن، لێشاوێكی ئاسان دروست ده‌كه‌ن له نێوان رووبه‌ره جیاوازه‌كاندا، هه‌روه‌ها هه‌ستی به‌رده‌وام بوون و به ئاسانی ده‌ستگه‌یشتن به شوێنه‌كان له نێو ژینگه‌ی بونیاتنراودا په‌ره‌پێده‌دات و ئاسوده‌یی به‌كارهێنه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
- كارایی وزه و پاشه‌كه‌وتكردنی خه‌رجییه‌كان: به‌كارهێنانی ستراتیژیانه‌ی شه‌فافیه‌ت ده‌بێته‌هۆی زیادكردنی رووناكی سروشتی له رۆژدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێویستی به رووناكی ده‌ستكرد. ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی نوێنه‌بووه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی پاشهكهوتكردنێكی به‌رچاوی تێچووه‌كان به‌ڵكو به‌شداره له خولقاندنی ئه‌و ژینگانه‌ی ئاسوده‌یی ده‌به‌خشن، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و په‌ره‌پێدانی خۆشگوزه‌رانی دانیشتوان.